هۆکاری کەمبوونەوەی ئاو لە دەربەندیخان ئاشکراکرا

مەودا میدیا-

قائیمقامی قەزای دەربەندیخان ئاشکرایکرد وەک کارئاسانییەک بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەنجەکەی سنووری گەرمیان بەردانەوەی ئاو لە بەنداوەکە بەشێوەیەکی بەرچاو راگیراوە.

ئامانج محەمەد کەساس، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان رایگەیاند “گرفتی کەمبوونەوەی ئاو، پەیوەست بوو بە گرتنەوەی ئاوی بەنداوەکە بە مەبەستی هاوکاریی و ئاسانکاریی بۆ تیمە تایبەتەکان لە پرۆسەی گەڕان بەدوای تەرمی ئەو گەنجەی کە لە سنووری گەرمیان خنکاوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دڵنیایی بە هەموو هاوڵاتییانی دەبەندیخان دەدەن کە پرۆسەی دابەشکردنی ئاو گەڕاوەتەوە سەر رێڕەوی ئاسایی خۆی و بە پێی پلان و بەرنامەی رۆژانە ئاو بە گەڕەکەکاندا دابەش دەکرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان