مه‌ودا میدیا-
وەزارەتی کارەبا رایده‌گه‌یه‌نێت، ماوەی 50 رۆژ بۆ پارەدانی پسوولەی کارەبا دیاریكراوه بۆ هاوبەشان لە پڕۆژەی ڕووناکی، هه‌ر كه‌س له‌و واده‌یه پاره نه‌دات، كاره‌باكه‌ى ده‌بڕین، ئه‌وانه‌شى قه‌رزى كۆنیان له‌سه‌ره ده‌خرێته سه‌ر پرۆژه‌ى رووناكى و هه‌ر كه‌س نه‌یدات به‌هۆیه‌وه كاره‌باكه‌ى ده‌بڕین.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى كاره‌با “ئەو هاوبەشانەی کە پارەی کارەبا نادەن لەماوەی 50 رۆژی دوای دەرچوونی پسوولەکانیان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لەلایەن سیستەمەوە دووچاری پچڕانی کارەبا دەبنەوە تاوەکو پارەی پێویستی سەرجەم پسوولەکانی کارەبا دەدەن”.
ئەم پڕۆسەیە بەشێک بووە لە رێنماییەکانی وەزارەتی کارەبا لە ساڵی 2019 و ئێستا لەسەر هەموو هاوبەشانی پڕۆژەی رووناکی جێبەجێدەکرێت.
زۆربەی هاوبەشان لە کاتی خۆیدا پارەی پسوولەکانی کارەبا بە تەواوی دەدەن، بەڵام بەشێکی کەم لە هاوبەشان بەڕێژەیەکی بەرچاو کارەبا بەکاردێنن بەبێ ئەوەی پارەی پسوولەکانییان بدەن، ئەمەش نادادپەروەری دەخاتەگەڕ بەرانبەر ئەو هاوبەشانەی پارە دەدەن، هەروەها بارگرانی دەخاتەسەر وەزارەتی کارەبا و توانای کەم دەکاتەوە لە دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، بۆیە پابەندبوون بە پارەدان گرنگە بۆ بەردەوامی و فراوانکردنی خزمەتگوزاری کارەبا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.
لەگەڵ دیاریکردنی ماوەی 50 ڕۆژ بۆ پارەدانی پسوولەکان، وەزارەت داوا لە هاوبەشان دەکات کە قەرزی پێش ڕووناکی بدەنەوە، چونکە قەرزی پێش رووناکی (کۆن) لە ماوەیەکی نزیکدا بە هەمان شێوە دەبێتە بەشێک لەو پارەیەی کە دەکرێت ببێتە هۆی پچڕانی ئۆتۆماتیکی کارەبا لەکاتی پارەنەدان.
ع