مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستیی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، دۆسیه‌ى لێكۆڵینه‌وه له عه‌بدولله‌تیف سه‌له‌فى له زانكۆى سلێمانییه‌وه ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تمان كراوه و ده‌ستكراوه به لێكۆڵینه‌وه.
رونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی کاروبارى یاسایی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی …
ئەمرۆ یەکشەممە ڕێکەوتی (٢٨/ ٦/ ٢٠٢٦) لەکاتی دەوامی فەرمی دۆسیەی لێکۆڵینەوەی دکتۆر عبدالگیف ئەحمەد مستەفا گەیشتە وەزارەت کە پێشتر لەلایەن زانکۆی سلێمانیەوە بە ئامادەبونی نوێنەری داواکاری گشتی لێکۆڵینەوەی لەبارەوە ئەنجام درابوو، لەسەر فەرمانی بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕێکارە یاساییەکان لەلایەن تیمی بەڕێوەبەرایەتى یاسایی و بەرپرسانی پەیوەندیدار لە وەزارەت دەستی پێ‌کرد و ئەم دۆسییە لە چوارچێوەی یاسا‌و ڕێنماییە بەرکارەکان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی کاروبارى یاسایی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی
ع