مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندازیارێكى بوارى كشتوكاڵ باس له‌وه ده‌كات، له ناوخۆى هه‌رێم به‌رهه‌مێكى زۆرى ته‌ماته هه‌یه و له لایه‌ن جووتیارانه‌وه به‌رهه‌مده‌هێنرێت، به‌ڵام پاره ناكات و زیانى له جووتیاران داوه.
كۆسار هه‌ورامى، ئه‌ندازیارى كشتوكاڵ له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئێستا کیلۆیەک تەماتەی خۆمانە بە 250 دینارە ، ئێستا كه هه‌رزانه، هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه بڕێكى زۆر هه‌یه به‌ڵام مانگێكى تر به‌و شێوه‌یه نابێت”.
وتیشى “خه‌ڵك ده‌توانێت له‌م كاتى هه‌رزانییه هه‌ر كه‌سێك لاى خۆیه‌وه دوو سندوق ته‌ماته بكڕێت، به‌شى دوو هه‌فته‌ى پێویستیی ده‌كات چونكه كه‌ش سارده و خراپ نابێت، به‌شێكیشى بكاته ناو ساردكه‌ره‌وه‌كان و هه‌ڵیبگرێت”.
باسى له‌وه‌شكرد “سبه‌ى به‌هۆى كهمبوونهوهوه ته‌ماته گرانبوو، خه‌ڵك به پاره‌یه‌كى زیاتر ده‌یكڕێت، ئێستا به نرخێكى كه‌م بیكڕه، سوودى بۆ خۆت هه‌یه و جووتیاره‌كه‌ش سوود وه‌رده‌گرێت، نه‌ك سبه‌ى به نرخى گران بیكڕیت”.
ع