مەودا میدیا-
هێشتا بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان لە عیراقەوە نەگەیشتووەتە هەرێم، بەڵام بریكارەكانی خۆراك راسپێردراون كە پارە رەوانەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی خۆراك بكەن تا عیراقیش بەشەخۆراك رەوانە بكات.
نوریە عەبدولحەمید، بەڕێوەبەری خۆراكی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند”بۆ ساڵی نوێ بڕی پارەی وەرگیراو لە هەر نەفەرێك لە 500 دینارەوە زیادكراوە بۆ 1,250 دینار لەو بڕە پارەیەش تەنها 50 دینار بۆ بریكارەكان دەبێت و ئەویتر دەچێت بۆ حكومەتی عیراق.
وتیشی” لەبەرئەوەی حكومەتی هەرێم لە ساڵی 2033ـوە پارەی بەشەخۆراكی مانگانەی نەداوەتە عیراق، بۆیە ئێستا عیراق داوای ئەو قەرزە لە هەرێم دەكات كە بڕەكەی زیاترە لە یەك ملیار دینار، بۆیەش بڕی 250 دینار لەو پارەیە بۆ ئەو قەرزە وەردەگیرێت تا ئەو كاتەی كۆتاییدێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد”ئێستا حكومەتی عیراق هیچ بەشەخۆراكێك بۆ هەرێم نانێرێت تا مانگانە بڕی ئەو پارەیەی كە بریكارەكان لە هاوڵاتییانی وەردەگرن، پێشوەخت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكانی خۆراكەوە وەنەگیرێت و رەوانەی عیراق نەكرێت”.
باسی لەوەشكرد”ئێستا بریكارەكانیان راسپاردووە كە بە زووترین كات پارەكان بهێنن بۆئەوەی رەوانەی عیراقی بكەن و ئەوانیش سەبەتەی یەك رەوانەی هەرێم بكەن”.
ئ پ