کەشناسێک: وەرزی گەرمای هاوین کۆتاییهاتووە

مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد نزمە پەستانی گەرمی وەرزی زەریای هیندی لە تەواوی ناوچەکانی هەرێم و دەوروبەری و عیراق کشاوەتەوەو کۆتایی هاتووە کە ساڵانە لەمانگەکانی (شەش، حەوت و هەشت) چالاک دەبێت بەڕوووی هەرێمی کوردستاندا کەهۆکارێکی سەرەکییە لە رەخساندنی شەپۆلە گەرما تووندو هاویینەکان، ئەمساڵ درەنگ دەستیپێکرد و زوتریش کۆتاییهات ئەمەش هۆکارێک بوو کە ناوچەکە گەرمای کەمتر بەخۆوە بینێ لەچاو چەند هاوینی رابردوودا.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند “سبەینێ بەهۆی هاتنی بڕێک شێ لە دەریای ناوەڕاستەوە ئەگەری حاڵەتێکی لاوازو کورت خایەنی تاوە باران و هەورە بروسکە بۆ سەر هەندێ شوێن کراوەیە بەزۆریش بەشێکی ناوچە شاخاوییەکان، پلەکانی گەرما بۆ چەند رۆژی داهاتوو بە جێگیری دەمێنەوە زیاتر و لە ناوەڕاستی مانگەوە بەهۆی جێگیر بوونی بەرزەپەستانێک لەچینە بەرزەکانی هەودا بەشێوەیەکی کورتخایەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەگشتی چەند حاڵەتێکی دابارین لەم مانگەدا دەرکەوتوون و بەڵام جارێ جێگیر نەبوون جگە لە سبەینێ، حاڵەتی یەکەم لەدوای ناوەڕاستی مانگ بۆ 20ی مانگ نزمە پەستانێکی دەریای ناوەڕاست لە ئارادایه و لە ئێستاداو جوڵەو ئاڕاستەی بەرەو بەشێکی سوریا، لوبنان و تورکیایە بە ئەگەری زۆره کاریگەری لەسەر بەشێکی هەرێمی کوردستانیش دەبێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “مانگی داهاتوو بارانی زۆر باشی تێدا دەبن لە زۆربەی ناوچەکان پەڵەش دەدات، پایزێکی پێشوەختەو پڕ باراناوی لە رێیە و وەرزی دابارینی داهاتوو بۆ هەموو هەرێم و عیراق و وڵاتانی دەوروبەر و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەگشتیی تەڕو باراناوییە و وشکە ساڵی لەهیچ ناوچە و شوێنێک نابێت وە هەروەها لافاوی گەورەو زۆر بەشێکی زۆری رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگرێتەوە بەهەرێمی کوردستان و عیراقیشەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان