داهاتى نه‌وتى عیراق سه‌دا 85 كه‌میكردووه‌

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی نەوتیی عیراق بڵاویكرده‌وه‌، داهاتی نەوت بۆ مانگی چوار، ملیارێک و 87 ملیۆن دۆلارە و هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانیش لەرێگەی بەندەری جەیهانەوە 339 هەزار و 64 بەرمیل بووە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌ته‌كه‌ هاتووه‌ “بەپێی راپۆرتی کۆمپانیای سۆمۆ، کۆی گشتیی هەناردەی نەوتی خاو و چڕکراوەکان لەو مانگەدا، نۆ ملیۆن و 884 هەزار و 130 بەرمیل بووە، هەر بەپێی ئامارەکە، داهاتی بەدەستهاتوو لە فرۆشتنی ئەو بڕە نەوتە گەیشتووەتە زیاتر لە ملیارێک و 87 ملیۆن و 82 هەزار دۆلار”.

کۆمپانیای سۆمۆش باسى له‌وه‌كردووه‌ “نەوتی بەسرە چوار ملیۆن و 587 هەزار و 610 بەرمیل و نەوتی کەرکوک لە رێگەی بەندەری جیهان، چوار ملیۆن و 957 هەزار و 456 بەرمیل و نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جیهان 339 هەزار و 64 بەرمیل بووە”.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “بەردەوامبوونیان لە بڵاوکردنەوەی ئەم ئامارانە، لە سۆنگەی پابەندبوونیانە بە شەفافییەت و ئاگادارکردنەوەی رای گشتیی لە پرۆسەی هەناردە و داهاتە نەوتییەکانی وڵات”.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، پێش شه‌ڕى ئێران و ئه‌مه‌ریكاو داخستنى گه‌رووى هورمز، داهاتى مانگانه‌ى فرۆشتنى نه‌وتى عیراق سه‌رو 6 ملیار دۆلار ده‌بوو.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان