پاکستان: لوبنان خاڵی سەرەکی ناکۆکییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێرانە

مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی پاکستان ئاشکرایکرد وڵاتەکەی هەوڵەکانی بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا چڕکردووەتەوە.

محەمەد ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی پاکستان رایگەیاند “پرسی لوبنان و راگەیاندنی ئاگربەست لەو وڵاتە، گەورەترین خاڵی ناکۆکی نێوان ئەمەریکا و ئێرانە و رێگرە لە گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەمەریکا وەک مەرج داوایکردووە ئێران پاڵپشتییەکان بۆ گرووپە چەکدارەکان بەتایبەت حزبوڵڵا و حەماس رابگرێت و یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی رادەستی واشنتۆن بکات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان