مه‌ودا میدیا-
سبه‌ینێ سێشه‌ممه، 12 به‌نزینخانه به‌نزینى حكومى به‌سه‌ر شۆفێران دابه‌شده‌كه‌ن و رۆژ به رۆژ ژماره‌ى به‌نزینخانه‌كان كه‌مده‌كرێنه‌وه.
له ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوو، ئه‌و به‌نزینخانانه‌ى كه به‌نزینى حكومییان به‌سه‌ر شۆفێران دابه‌شده‌كرد، سه‌رو 20 بهنزینخانهبوون، به‌ڵام له دواى قه‌یرانى به‌نزین رۆژ به رۆژ ژماره‌یان كه‌مده‌كرێته‌وه و ئێستا ژماره‌یان ته‌نها 12 به‌نزینخانه‌یه.
له هه‌ولێر چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه قه‌یرانى به‌نزین هه‌یه و هۆكاره‌كه‌شى كه‌مى به‌نزین نییه، به‌ڵكو پلانێكه دانراوه بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بڕى 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه به عیراق زیاد بكات و ئه‌مڕۆش به فه‌رمى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌ت داواى زیادكردنى كرد.
هه‌فته‌یه‌كه له هه‌ولێر شۆفێران زۆر به ناڕه‌حه‌تی به‌نزینیان ده‌ستده‌كه‌وێت و زۆرینه‌ى به‌نزینخانه‌كان ئاماده نین به‌نزین به هه‌رزان بفرۆشن چونكه حكومه‌ت هیچ پاڵپشتییان ناكات و له بازاڕیش یه‌ك ده‌به‌ى 20 لیترى به‌نزین به سه‌رو 30 هه‌زار ده‌ست شۆفێران ده‌كه‌وێت.
ع