مه‌ودا میدیا-
رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزى ئه‌مه‌ریكى بڵاویكرده‌وه “ئێران خاوەنی نزیکەی 11 تەن یۆرانیۆمە بە ئاستی جیاوازی پیتاندن، ئەمەش بەسە بۆ بەرهەمهێنانی تا 100 چەکی ئەتۆمی”.
به‌پێى رۆژنامه‌كه “ئەو هێرشانەی کرانە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان هاوکاربوون لە خێراکردنی هەندێک لە چالاکییەکانی پیتاندن و به‌هۆیه‌وه ئێران ئاستى پیتاندنی به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزكرده‌وه”.
رۆژنامه‌كه له باره‌ى بۆردوومانكردنى ناوچه‌كانى ئه‌تۆمى له ئێران نووسیویه‌تى “شوێنی وردی بەشێکی زۆری ئەم یۆرانیۆمە هێشتا روون نییە”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر ئه‌مه‌ریكا باسى له‌وه‌كردبوو كه ناوچه‌كانى ئه‌تۆمى له ئێران بۆردوومانكردووه و به‌هۆیه‌و یۆرانیۆمه‌كه له قوڵایه‌كى زۆرى زه‌ویدایه‌و ده‌رهێنانى ئه‌سته‌مه.
هاوكات دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا باسى له‌وه‌كردبوو “به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا ناده‌ین ئێران ببێته خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمى”.
ع