مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاشکرایکرد لە بەرانبەر هێرشی سەر بارەگای هەواڵگری و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەستەوەسان نابن و لێکۆڵینەوەی ورد دەکەن.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند “دەبێت هێزە سیاسییەکان هەڵوێستێکی روونیان هەبێت بەرانبەر بەو هێرشانەی کە زیان بە بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات دەگەیەنن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” بڕیاری جەنگ و ئاشتی تەنها لە دەستی دەوڵەتدایە و هێرشەکەی سەر دامەزراوە ئەمنییەکانی وڵاتیش لەلایەن هەر گرووپ و تاقمێکەوە بێت بە تاوانێکی ناپاکانەیە”.
ب ح