مەودا میدیا-
بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی عیراق رۆژی دووشەمە، لەسەر سێ سکاڵا کۆدەبێتەوە کە تایبەتن بە پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەکبەر غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “سکاڵایەکی لەسەر مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکردووە بەوەی ماوەی یاسایی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواو بووەو نابیت دەسەڵاتەکانی بەکاربهێنێت”.
بە هەمانشێوە سکاڵای دووەم لەلایەن رێبوار عەبدولڕەمان، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق تۆمارکراوە لەسەر مەسرور بارزانی، بەوەی ماوەی یاسایی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواو بووەو نابیت دەسەڵاتەکانی بەکاربهێنێت.
سکاڵای سێیەمیش لەلایەن عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر سەرۆکی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە کە داوای کردووە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ماوەی دەستووری تەواو بووەو پێویستە هەڵبوەشێتەوە.
ب ح