کۆڵبەرێکی تر بە تەقەی هێزەکانی ئێران گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا-

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاشکرایکرد کۆڵبەرێکی گەنج لە بەرزاییەکانی سنووری ئاوایی بەلەجووکی سەر بە ناوچەی کۆتۆل بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران کوژراوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا رایگەیاند “کۆڵبەرەکە ناوی (رەسوڵ قەلەندەرییە) و تەمەنی 21 ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵە، خەڵکی ناحیەی قەتور ەلە شارۆچکەی خۆی لە پارێزگای ورمییە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هێزەکانی پاسەوانی سنوور، بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و رەسوڵ قەلەندەری بە سەختی بریندار بووە، لە کاتێکدا کە ئەو کۆڵبەرە توانای جوڵە یان بەرگریی لە خۆی نەبووە چەندین فیشەکیان بە سەریەوە ناوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان