مەودا میدیا-
سه‌رۆك كۆماری ئێران لە پەیامێکدا ئاشکرایکرد خوازیاری شەڕ نین بەڵام بەرگریی لە مافە رەواكانی خۆیان دەكەن، ترەمپ ناتوانێت گەلەکەیان لە مافە ئەتۆمییەكانی بێبەش بكات.
مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگەیاند “تاران پارێزگاری لە مافی رەوای خۆی دەكات و هه‌وڵی فراوانكردنی بازنه‌ی شه‌ڕ نادات، هیچ شه‌ڕ و ململانێیه‌كی ده‌ستپێنه‌كردوه و هێرشی نه‌كردوه‌ته سه‌ر هیچ وڵاتێک”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مەریكا ناتوانێت گەلی ئێران لە مافه ئه‌تۆمییه‌كانی بێبه‌ش بكات و رێگری تاران بکات سوود له مافه ئه‌تۆمییه‌كانی خۆی ببینێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئێران دەستپێشخەری هیچ شەڕو ململانێیەکی نەکردووەو هێرشی نەکردووەتەسەر هیچ وڵاتێک، تەنها مافی یاسایی و رەوا بۆ بەرگریی لە خۆی بەکاردەهێنێت”.
ب ح