مهودا میدیا-
وڵاتى بەحرەین ئهمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، داوا له هاوڵاتییانى بهحرهینى دهكهین سەفەرى ئێران و عیراق نهكهن چونكه ههردوو وڵات له مهترسیدان.
ئاژانسی هەواڵی بەحرەین (BNA) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “بەهۆی بەردەوامی گرژییەکانی دۆخی ئەمنیی ئێستا کە لە ئەنجامی کاردانەوەی دەستدرێژییەکانی ئێرانەوە دروستبووە، هەروەها لە خەمی ئاسایشی میللەت و سەلامەتی هەموو هاوڵاتییان”.
وەزارەتی ناوخۆ ى بهحرهین رایدەگەیەنێت “بڕیار دراوە گەشتی هاوڵاتییان بۆ هەردوو وڵاتی ئێران و عیراق تا ئاگادارکردنەوەی زیاتر قەدەغە بکرێت”.
وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین دووپاتی کردەوە “رێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر”.
ع