قەرزی ناوخۆیی 109 تریلیۆن دیناری تێپەڕاند

مەودا میدیا-

بانکی ناوەندیی عیراق ئاشکرایکرد قەرزی گشتیی ناوخۆیی تاوەکو کۆتایی مانگی تەمموز (7)ی ئەمساڵ گەیشتووەتە نزیکەی (109 تریلیۆن و 500 ملیار) دینار.

بانکی ناوەندیی عیراق رایگەیاند “قەرزە ناوخۆییەکان لە ماوەی تەنها حەوت مانگدا (19 تریلیۆن دینار) زیادیکردووە، لە کاتێکدا تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025، قەرزەکە (90 تریلیۆن و 500 ملیار دینار) بووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” قەرزی گشتیی ناوخۆیی لەمساڵدا بە شێوازێکی بەردەوام رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، بەشێوەیەک لە کۆتایی ئایاردا (103 تریلیۆن و 200 ملیار دینار) و لە کۆتایی حوزەیراندا بۆ (106 تریلیۆن و 100 ملیار دینار) بەرزبووەتەوە و لە کۆتایی تەمموزیشدا گەیشتووەتە (109 تریلیۆن و 500 ملیار) دینار”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان