مه‌ودا میدیا-
دوو گه‌وره بانكى جیهانیی پێشبینیی خۆیان بۆ ساڵى 2026 نوێكرده‌وه و ده‌ڵێن، نرخى یه‌ك ئۆنسه له ساڵى 2026 بۆ 6200 دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه.
بانكى ی‌و بى ئێسى سویسرى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاویكرده‌وه “نرخى زێڕ به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رزبوونه‌وه، دابه‌زینى چوار رۆژى رابردوو رێكخستنه‌وه‌یه و له داهاتوو نرخى زێڕ به‌رزده‌بێته‌وه”.
بانكه‌كه وه‌ك پێشبینى خۆی بۆ ساڵى 2026 باسى له‌وه‌شكردووه “تا كۆتایی ئه‌مساڵ نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى زێڕ بۆ 6200 دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه”.
له لایه‌كى تره‌وه بانكى دۆیچه بانكى ئه‌ڵمانیی باسى له دابه‌زینى نرخى زێڕ كردووه له چوار رۆژى رابردوو كه به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زى و ئه‌و بانكه به هه‌مان شێوه ده‌ڵێت “هۆکارەکانی پاڵپشتی زێڕ بەهێز ماونەتەوە، بە پلەی یەکەم کڕینی بانکی ناوەندی، ئەمە جگە لە بەردەوامی ئارەزووی وەبەرهێنەران”.
باسى له‌وه‌شكردووه “چین بووەتە یاریزانێکی سەرەکیی لە رەوتی وەبەرهێنانی کانزا بەنرخەکاندا، پێمان وایه نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى زێڕ بۆ 6 هه‌زار دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه”.
ع