وەزارەتی کارەبا: تا کۆتایی ئەمساڵ حەوت هەزار موەلیدە دەکوژێنینەوە

مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد تاوەکو ئێستا نزیکەی پێنج ملیۆن و 500 هەزار هاوڵاتیی لە چوارچێوەی پڕۆژەی رووناکی لە هەرێمی کوردستان لە کارەبای 24 کاتژمێری سوودمەندبوون.

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند “کارەبای زیاتر لە 85%ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بووەتە 24 کاتژمێری و زیاتر لە پێنج هەزار و 900 موەلیدەی ئەهلی لە گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” تەواوی شارەکانی زاخۆ، سۆران، راپەڕین، پیرمام، ئاکرێ، سێمێل و کۆیە لە رێگەی پرۆژەی رووناکییەوە کارەبای 24 کاتژمێریان بۆ دابین دەکرێت، داشکاندنیان بە رێژەی 50%، 25% و 15% لەسەر پسووڵەی کارەبا بۆ سێ مانگی یەکەم بۆ دەکرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “نزیکەی 85%ی کۆی گشتیی موەلیدەکانی کوردستان کوژێنراونەتەوە و حکومەتی هەرێم لە پلانیدایە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ زیاتر لە حەوت هەزار موەلیدە بکۆژێنێتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان