ترەمپ: گفتوگۆی زۆر باشمان لەگەڵ ئێران ئەنجامدا

مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرایکرد ئەو دانووستانانەی کە رۆژی سێشەممە بەدرێژایی رۆژ لەگەڵ ئێران بەردەوام بوون، ئەنجامەکەی زۆر باش بووە و هیواخوازن نەگەڕێنەوە بۆ بەکارهێنانی بژاردەی سەربازیی دژی ئەو وڵاتە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “بەمنزیکانە گەرووی هورمز دەکرێتەوە، بەڵام ئەگەر ئێرانییەکان بگەڕێنەوە بۆ ئەو کارەیان، زۆر بە تووندی لێیان دەدرێت و دواتر گەرووەکە دەکرێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “زۆر زۆر بە تووندی لە ئێران دراوە، بەڵام سەختترین لێدان هێشتا ماوە، هیواخوازن پێویست نەکات بەکاری بهێنن، چونکە گفتوگۆیەکی زۆر باش لە ئارادایە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان