مەودا میدیا-
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاشکرایکرد هەركەس زانیاریی بدات بۆ ئاشكراكردنی پارەی گەندەڵی پاداشتێکی دارایی شایستە وەردەگرێت و بەمنزیکانەش هێڵێکی تایبەت بە پەيوەندكردن بۆ گەیاندنی زانیارییەکان رادەگەیەنرێت.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق “عەلی زەیدی داوا لە هەموو هاوڵاتییان دەکات، بەشداریی بکەن لە دۆزینەوە و گەڕانەوەی هەر سەروەت و سامانێک لە رێگەی گەندەڵییەوە بەدەستهاتووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “زەیدی فەرمانیكردووە پاداشتێکی دارایی شایستە بدرێتە ئەو كەسانەی زانیاریی دەدەن لەبارەی پارەی دزراوی گشتیی، وەک پێزانینێك بۆ رۆڵی نیشتمانیان و پشتیوانیان لە هەوڵەکان بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتیی”.
ب ح