مەودا میدیا-
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە بەشداریی لە یادی 100 ساڵەی بنیادنانی شاری قامشلۆ کرد و ئاشکرایکرد پڕۆسەی یەکگرتنی سەربازیی، ئەمنی و ئیداری لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەتی سوریادا تەواو بووە و لەمڕۆوە قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکات.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایگەیاند “لەپێناو داهاتووی گەلەکەیان بڕیاریانداوە تێکەڵ بە دەوڵەتی سوریا بب، لە سوریای نوێشدا شوێنێک بۆ شۆڤێنیەت نامێنێتەوە و منداڵان بە زمانی دایکیان دەخوێنن، مافەکانی گەلی کوردیش دەبێت بە شێوەیەکی فەرمی لە دەستووری نوێی سوریادا گرەنتی بکرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” ئەو دەستکەوتانەی ئێستای رۆژئاوا بەرهەمی رەنج و شۆڕشی گەلەکەن و هەسەدە تەنها بۆ پاراستنی خەڵکی رۆژئاوا دروستبووە، هەروەها براکانیان لە پارچەکانی تری کوردستان شانبەشانیان هاوکاریان بوون”.
ئەوەشی خستەڕوو “لەمڕۆوە قۆناغێکی نوێ لە رۆژئاوای کوردستان دەستپێدەکات کە تێیدا هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی ئاشتی و دابینکردنی مافەکان لە چوارچێوەی دەوڵەتدا دەبنە کاری لەپێشینەیان”.
ب ح