مەودا میدیا-
سەرۆک کۆماری ئێران داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی کرد دەست بە غاز و کارەباوە بگرن و بەفیڕۆی نەدەن، تاوەکو رێگری لەو ناڕەزایەتییە جەماوەرییە بکەن کە دوژمنانی ئێران لە رێگەی گەمارۆ و هێرشەکانەوە چاوەڕێی دەکەن.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند “وڵاتەکەیان لە دۆخێکی هەستیاری ئابووریی و خزمەتگوزاریدایە و ئەمەریکا و ئیسرائیل ژێرخانی وزەی ئێرانیان ئێمەیان پەکخستووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئێران لەژێر گەمارۆیەکی تووندی دەریاییدایە و داوا لە هاوڵاتییان دەکەن بەکارهێنانی کارەبا کۆنترۆڵ بکەن و رێگە نەدەن ئەو کێشانە دروست بێت کە دوژمنان دەیانەوێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “بۆ رووبەڕووبوونەوەی دۆخی نالەباری وڵات، دەسەڵاتەکانی رادەستی پارێزگارەکان کردووە، بەڵام ژێرخانی وزەی ئێران بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانەوە زیانی گەورەی بەرکەوتووە”.
ب ح