مەودا میدیا-
سبەینێ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران (6)ی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دەکرێت،کە مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێم دابین کراوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند “سبەینێ پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران بۆ مامۆستایانی گرێبەست و ئەو فەرمانبەرانە دەستپێدەکات کە شایستە داراییەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ دابین دەکرێت و ماوەی پێنج رۆژ دەخایەنێت”.
ئەمە لە کاتێکدایە، 41 هەزار و 382 مامۆستا لە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا بە شێوەی گرێبەست دامەزراون، هەروەها 45 هەزار و 409 فەرمانبەر لە وەزارەت و فەرمانگەکانی تر حکومەت دامەزراوان.
کۆی گشتیی پارەی مانگانە مامۆستایانی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەگەڵ فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی تر کە بە شێوەی گرێبەست دامەزراون دەگاتە 42 ملیار و 623 ملیۆن دینار، کە مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ دابین دەکرێت.
ب ح