خالید ته‌میمى: خۆمان فڕۆكه‌ ئێف 16ه‌كان چاك ده‌كه‌ینه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانى عیراق رایگه‌یاند، كارى چاككردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌ ئێف 16ه‌كانى عیراق له‌ لایه‌ن تیمى خۆمانه‌وه‌ ده‌كرێت.

خالید تەمیمی، فەرماندەی هێزی ئاسمانی عیراق رایگه‌یاند “سەدا سەدی کاری چاککردنەوەی فڕۆکەکانی (F-16) لەلایەن تیمە عیراقییەکانەوە دەکرێت و پشت به‌ تیمه‌ بیانییه‌كان نابه‌ستین”.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ باسى له‌وه‌شكرد “لە سەرەتای ساڵی 2026ـەوە هێزەکانی هاوپەیمانان هیچ ئەرکێکیان لەناو عیراقدا جێبەجێ نەکردووە و پشتمان به‌ خۆمان به‌ستووه‌”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “لە قۆناغێکی پێشکەوتووی دانوستانداین بۆ کڕینی 14 فڕۆکەی جۆری رافال”.

بڕیاره‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌ هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان به‌ سه‌ركردایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا له‌ ناو خاكى عیراق و هه‌رێمى كوردستان بكشێنه‌وه‌.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان