مەودا میدیا-
شەوی رابردوو بەهۆی ئەو هێرشە درۆنی و مووشەكییانەی كە بۆ سەر هەرێمی كوردستان ئەنجامدرا، بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك گەشتە ئاسمانییەكان لە هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و جەلال تاڵەبانی رگیرا، بەڵام ئێستا گەشتەكان ئاسایی بوونەتەوە.
سەرچاوەیەك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە میدیای پارتی راگەیاندووە” دوای بەڕێكردنی شەوێكی سەخت و راگرتنی گەشتەكان بۆ ماوەیەك، بەیانی ئەمڕۆ گەشتەكان دەستیان پێكردووەتەوە و ئێستا بەشێوەیەكی ئاسایی و وەك رۆژانی رابردوو كارەكان بەڕێوەدەچن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” شەوی رابردوو دوای هێرشەكان دوو گەشتی نێوان هەولێر-ئەستەنبووڵ بۆ ماوەی دوو رۆژ دواخراون، بەڵام تەنها ئەوە بووە و گەشتی نێوان هەولێر و وڵاتانی دیكە ئاساییە و رانەگیراوە”.
هاوكات لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی-ش لە سلێمانی گەشتەكان بە شێوەیەكی ئاسایی بەردەوامن و هیچ گەشتێكی فڕۆكەخانەكە لە ئێستادا رانەگیراوە”.
ئ پ