مەودا میدیا-
تەرمی مامۆستایەک کە رێنماییکاری پەروەردەییە و دانیشتووی گەڕەکی کارێزەوشکی شاری سلێمانییە لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەدی هیندی دۆزرایەوە کە بە گوێزان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
موقەدەم ئاری لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند “مامۆستاکە ناوی (شیروان کەریم محەمەد)ە و بە تەنها ژیاوە و خێزانی نەبووە و تەمەنی 48 ساڵ بووە، لەئێستادا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەریی کراوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد”بەپێی وتەی کەسوکارەکەی مامۆستاکە تووشی نەخۆشی دەروونی بووە و چووتە گۆڕستانی شێخ ئەحمەدی هیندی و هەردوو دەماری مەچەکی خۆی بە گوێزان بڕیوە و توشی نەزیف بووە و گیانی لەدەستداوە”.
ب ح