مەودا میدیا-
رێكخراوی مافی مرۆڤی ههنگاو له راپۆرتێكدا ئاماری هێرشهكانی سوپای پاسداران و میلیشیاكانی سهربهو وڵاتهی له عیراق بۆ سهر پێگهی حزبهكانی رۆژههڵاتی كوردستان له ههرێمی کوردستان ئاشكراكرد.
رێكخراوی مافی مرۆڤی ههنگاو رایگەیاند ” تا ئێستا 112 هێرشی مووشەکی و درۆنی لەلایەن سوپای پاسداران و میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عیراق بۆ سەر پێگەی حزبەکانی کوردستانی ئێران لە شارەکانی سلێمانی، دوکان، کۆیە، دێگەڵە، بەحرکە، سۆران و خەبات تۆمارکراوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەهۆی هێرشەکانەوە تائێستا پێنج پێشمەرگەی حزبەکانی کوردستانی ئێران شەهیدبوون و زیاتر لە 20 پێشمەرگەی تر برینداربوون، باڵەخانەکان و شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکان، قوتابخانەکان، ناوەندە تەندروستییەکان و کتێبخانە کراونەتە ئامانج”.
ئەوەشی خستەروو “بەپێی ئامارەکانی هەنگاو، لە کۆی 112 هێرشی تۆمارکراو، زۆرترین ژمارەی هێرشەکان روویان لە کەمپەکانی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە، پارتی ئازادیی کوردستان (PAK)، حزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی کوردستانی ئێران، حزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و رێکخراوی خەباتی کوردستانی ئێرانیش بەپێی ڕیزبەندی کراونەتە ئامانجی زۆرترین هێرشەکان و ناسنامەی پێشمەرگەکانیش بەمشێوەیەیە”:
1- جەلال ڕەشیدی: خەڵکی سەقز، خێزاندار و پێشمەرگەی پارتی ئازادیی کوردستان (پاک). شوێنی گیانبەختکردن: هەولێر.
2- ئیسماعیل ڕەحیمی: خەڵکی سەقز، سەڵت و پێشمەرگەی حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران. شوێنی گیانبەختکردن: سلێمانی.
3-ئومێد وەیسی: خەڵکی ڕوانسەر، سەڵت و پێشمەرگەی حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران. شوێنی گیانبەختکردن: سلێمانی.
4- ئیقباڵ ساڵحی: خەڵکی سەقز، خێزاندار و پێشمەرگەی ڕێکخراوی خەباتی کوردستان. شوێنی گیانبەختکردن: هەولێر.
5-فەخرەدین مرادی: خەڵکی سنە، خێزاندار و پێشمەرگەی رێکخراوی خەباتی کوردستان. شوێنی گیانبەختکردن: هەولێر.
ب ح