نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

مەودا میدیا-
بەهۆی زیاتر ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەكانی نێوان ئێران و ئەمەریكا و كاڵبوونەوەی ئەگەرەكانی رێككەوتنی نێوانیان، ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوت بۆ دووەم رۆژی لەسەریەك بەرزبووەوە.

ئەمڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا نرخی نەوتی برێنتی دەریای باكوور گەیشتە 106.55 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، واتا بە رێژەی 1.21% بەرزبووەوە، نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمەریكاش گەیشتە 93.56 دۆلار كە دەكاتە رێژەی بەرزبوونەوەی 1%.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە كاتێكدایە كە ئەگەرەكانی گفتوگۆی نێوان ئەمەریكا و ئێران لاواز بووە و گرژییەكانی نێوان سعودیە و حووسییەكایش بەردەوامە، كە ئەوەش نیگەرانییەكانی لە بارەی ژێرخانی وزە و چۆنیەتی دابینكردنی وزە لە ناوچەكەدا زیاد كردووە.

لەلایەكی تریشەوە، هەرچەندە عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئاماژەی بۆ ئەوە كردبوو كە وڵاتەكەی لە رێگەی نێوەندگیرانی قەتەرییەوە لە نیویۆرك بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ گفتوگۆی لەگەڵ ئەمەریكا كردووە، بەڵام ئەو هەواڵە كاریگەرییەكی ئەوتۆی نەكردە سەر رەوینەوەی نیگەرانییەكانی كڕیارانی نەوت.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان