حکومەتی هەرێم داوای 140 هەزار بەرمیل نەوت لە بەغدا دەکات

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی پارتی ئاشکرایکرد وەزارەتی سامانە سرووشتیەكانی هەرێم نووسراوێكی گرنگی لەبارەی كێشەی بەنزین و سووتەمەنی لە هەرێم ئاڕاستەی پەرلەمان کردووە.

سیپان شێروانی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان بۆ دابینكردنی بەنزینی 450 دیناری و سووتەمەنییەكانی تر بە بڕ و نرخی هاوشێوەی پارێزگاكانی تری عیراق بە نووسراوی فەرمی بڕی سووتەمەنی پێوێست و پێشنیازی خۆی بۆ چارەسەر بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:

یەکەم: لە 14% نەوتی خاوی دابینكراو بۆ بەكاربردنی ناوخۆیی عیراق بدرێتە هەرێم كە 140 هەزار بەرمیلی رۆژانەیە.

دووەم”لە بەرانبەرا رادەستکردنی 50 هەزار بەرمیل نەوتەکە بە بەغدا، 14%ی بەنزین و سووتەمەنییەكانی تر بدەن بە هەرێم.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تاكو ئێستا وەزارەتی نەوتی عیراق بە نووسراوی فەرمی هیچ پێشنارێكی بۆ بابەتی سووتەمەنی هەرێم نەداوەتە پەرلەمان، چاورێ دەکەن بەنووسراو پێشنیازەكانیان ئاڕاستەی پەرلەمان بکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان