مەودا میدیا-
وەزیری بەرگری تورکیا ئاشکرایکرد لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ کارەکانی گرووپی چەکداری پەژاکی کوردی ئێران دەکەن کە هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.
یەشار گویلەر، وەزیری بەرگری تورکیا بە رۆیتەرزی راگەیاند “تورکیا بوونی گرووپی جوداخوازی کورد لە ئێران قبوڵ ناکات و پێشوازیی لە گفتوگۆکانی ئەمەریکا ناکەن لەگەڵ چەکدارە کوردەکان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “چالاکی گرووپە نەتەوەییەکانی، وەک رێکخراوی تیرۆریستی پژاک، کاریگەری نەرێنی نەک تەنها لەسەر ئاسایشی ئێران بەڵکو لە سەر ئاشتی و سەقامگیریی گشتیی ناوچەکەش دادەنێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “دامەزراوەکانی دەوڵەتی تورکیا هەموویان لە نزیکەوە بەدواداچوونیان بۆ کردەوەکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) کردووە، کە گروپێکی چەکداری قەدەغەکراوە و پەیوەندییان بە پەکەکەوە هەیە، کە تورکیا و ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا وەک گرەوپێکی تیرۆریستی دەستنیشانیان کردووە”.
ب ح