پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد کەشێکی فێنک روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز وخۆڵێکی سووک هەیە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی شەودا بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکاندا بۆهەوری تەواو دەگۆرێت”.

لای خۆیەوە پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای بواری کەشناسیی بە مەودا میدیای راگەیاند “پلەکانی گەرما بە نزیکەی (پێنج بۆ شەش پلەی سیلیزی) نزمدەبنەوە و کەشێکی فێنک روو لە هەرێمی کوردستان دەکات”.

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:

هەولێر: 31 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:32 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 31 پلەی سیلیزی
دهۆک: 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:29 پلەی سیلیزی
گەرمیان:35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:22 پلەی سیلیزی
سۆران : 29 پلەی سیلیزی

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان