مه‌ودا میدیا-
به‌پێى ئاماره نافه‌رمییه‌كان، به‌رهه‌مى ئه‌مساڵى گه‌نم له هه‌رێمى كوردستان سه‌رو 3 ملیۆن ته‌ن ده‌بێت، به‌ڵام رێژه‌یه‌كى زۆر كه‌م له‌و گه‌نمه له سایلۆكان وه‌رده‌گیرێت و تا ئێستاش هیچ پلانێك نییه حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌و گه‌نمه وه‌ربگرێته‌وه.
ئه‌مساڵ له ته‌واوى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو باران بارینى كه دوو هێنده‌و سێ هێنده‌ى ساڵى رابردوو بووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه به‌رهه‌مى گه‌نمى ئه‌مساڵ به‌راورد به ساڵانى رابردوو زۆربێت.
به‌پێى ئاماره‌كان، له پارێزگاى دهۆك به‌رهه‌مى گه‌نمى ئه‌مساڵ سه‌رو 900 هه‌زار تۆن ده‌بێت، به‌رهه‌مى گه‌نمى هه‌ولێر یه‌ك ملیۆن ته‌ن ده‌بێت، پارێزگاى سلێمانیش سه‌رو یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار ته‌ن ده‌بێت.
وه‌زاره‌تى بازرگانیی عیراق بڕیاریداوه ته‌نها 400 هه‌زار ته‌ن گه‌نم له به‌رهه‌مى جووتیارانى هه‌رێم وه‌ربگرێت، ئه‌وه‌ش دابه‌شى سه‌ر پارێزگا‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ده‌كرێت.
به‌پێى ئاماره‌كان، سه‌رو دوو ملیۆن ته‌ن گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه و تا ئێستاش پلان نییه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و گه‌نمه له‌ناوخۆ، بۆیه جووتیاران ناچار به بازرگانانی ناوخۆ و عه‌ره‌به‌كانى بفرۆشنه‌وه به نرخێكى هه‌رزان.
خه‌سره‌و جاف، جووتیارى نمونه‌یی له شاره‌زوور به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “جووتیاران رووبه‌ڕووى زیانێكى زۆر ده‌بنه‌وه به‌هۆى وه‌رنه‌گرتنى ئه‌و گه‌نمه، جووتیارمان هه‌یه سه‌رو 20 ته‌ن گه‌نمى ده‌مێنێته‌وه و ده‌بێت له ده‌ره‌وه‌ى سایلۆ به هه‌رزان بیفرۆشێت”.
وتیشى “گه‌نمێكى زۆر هه‌یه، ئه‌گه‌ر پلانێك نه‌بێت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی له ناوخۆ، جووتیارانیش زیان ده‌كه‌ن، كێ ده‌ڵێت ساڵى داهاتوو به‌و شێوه‌یه به‌رهه‌م زۆر ده‌بێت”.
ع