مەودا میدیا-
سەرۆکی پەرلەمانی ئیسرائیل (کنێست) لە پەیامێکدا لە پلاتفۆرمی (ئێکس) بڵاویکردووەتەوە هەڕەشە لە رابەری باڵای نوێی ئێران دەکات.
ئەمیر ئۆهانا، سەرۆکی پەرلەمانی ئیسرائیل رایگەیاند “هەرکەسێک رێگەی عەلی خامنەیی و فەرماندە کوژراوەکانی بگرێت، چارەنووسی ئەوانی دەبێت”.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دووشەممە 2026/3/9، ئەنجومەنی کاتی شارەزایان بەپێی ماددەی (108)ی دەستوور، ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حوسێنی خامنەیی بە سێیەم رێبەری باڵای ئیسلامیی ئێران هەڵبژارد و داوای لە تەواوی گەلی ئێران کرد بەیعەت بە رێبەری نوێ بدەن.
ب ح