مەودا میدیا-
وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرایکرد شەوی رابردوو جارێکی تر پەلاماری بارەگایەکی پێشمەرگە دراوەو بە تووندی ئیدانەی ئەم پەلامارە دەکەن کە ئامانج لێی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە.
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند “شەوی رابردوو، جارێکی تر تاقمە تیرۆریستییە لەڤیاسا دەرچووەکان دەستیان دایەوە کردەوەیەکی تێکدەرانە و لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشیانکردەووەتە سەر بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری چەمچەماڵ”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشە تیرۆریستییانە بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە لە کاتێکدایە کە دۆخی ناوچەکە بە گشتیی لەبەردەم قۆناغێکی هەستیار و ئاڵۆزدایە”.
ئەوەشی خستەڕوو “جارێکی تر داوا لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق دەکەن کە سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژییە بێپاساوانە دابنێت کە دەکرێنە سەر بارەگاکانی پێشمەرگە”.
ب ح