ئەمەریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ شکستی دانووستان ئامادە دەکەن

مەودا میدیا-

رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی ئاشکرایکرد وەک ئامادەکاریی بۆ ئەگەری هەرەسهێنانی لەناکاوی ئاگربەست لەگەڵ ئێران، سوپای ئیسرائیل و ئەمەریکا بانکی ئامانجەکانیان بە تایبەت دامەزراوەكانی وزەی ئێران نوێکردووەتەوە.

رۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی رایگەیاند “لە چەند رۆژی رابردوودا، ئەدمیراڵ براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا (CENTCOM) سەردانی ئیسرائیلی کردووە و لەگەڵ ئیال زمیر، سەرۆکی ئەرکانی ئیسرائیل کۆبووەتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئامانجی هەماهەنگیی نێوان هەردوو سوپای ئەمەریکا و ئیسرائیل، كارکردنە لەسەر ئەگەری شکستی لەناکاوی ئاگربەست لەگەڵ ئێران، دەزگای هەواڵگرییەکانی هەردوو وڵات چاودێری پێشهاتەکان دەکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان