عیراق پاره‌ى بلۆككراوى سه‌رده‌مى به‌عسى گه‌ڕانده‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

عیراق بەشێکی پارە بلۆک کراوەکانی سەردەمی رژێمى بەعسی لە ئیتاڵیاوە بە دەستهێنایەوە

سندووقی گێڕانەوەی پارەکانی عیراق رایگەیاند “سەرکەوتوو بوون لە گێڕانەوەی زیاتر لە نۆ ملیۆن دۆلار (نزیکەی 12.5 ملیار دیناری عیراقی) لەو پارانەی کە لە بانکی یونیکردیت (UniCredit) لە رۆمای پایتەختی ئیتالیا بلۆک کرابون”.

ئەو پارانە بەهۆی گرێبەستی وەزارەتەکانی عیراق لەگەڵ کۆمپانیا ئیتالییەکان کە پێش ساڵی 2003 ئەنجام درابوون بە دەستهاتبوون، لە بانکەکانی ئیتاڵیا دانرابوون.

ئەم پارانە لە ساڵی 1999ـەوە لەژێر رێکارە یاساییدا بوون، دواجار حکومەتی عیراق توانی بە دەستی بهێنێتەوە، پارەکە سەرەتا گواستراوەتەوە بۆ هەژماری باڵیۆزخانەکانی عیراق لە ئیتالیا و ڤاتیکان، بڕیاریشە بەپێی رێکارە یاساییەکان رەوانەی ناوخۆی عیراق بکرێت.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان