ئیسرائیل چوار كه‌سى ده‌ستگیركردووه‌ سیخوڕییان بۆ ئێران كردووه‌

مه‌ودا میدیا-

دەزگای ئەمنی و پۆلیسی شین بێت، سێ سەرباز و هاوڵاتییەکی مەدەنی ئیسرائیلی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ هەواڵگریی ئێران دەستگیرکرد.

بەپێی گومانەکان، ئەو چوار کەسە پەیوەندی درێژخایەنیان لەگەڵ کارمەندانی هەواڵگریی ئێران هه‌بووه‌، لەو ماوەیەدا وێنەی شوێنی جۆراوجۆریان گرتووە.

هەروەها هەندێکیان بە شێوەیەکی چالاکانە ئۆپەراسیۆنی ئەمنییان ئەنجامدا. بەگوێرەی رۆژنامەی یەدیعۆت ئه‌حرۆنۆت، لە مانگی ئادار دەستگیرکراون و رۆژی هەینی، نووسینگەی دادستانی دەوڵەتی ئیسرائیل تۆمەتی لەسەر تۆمار کردوون.

پێشتر ئاژانسی هەواڵی میزان سەر بە دەزگای قەزایی ئێران بڵاویکردەوە، دەسەڵاتداران کەسێکیان لەسێدارەداوە کە تۆمەتبارە بە سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل و ناسنامەکەی بە ناوی حەمید رەزا سابێت ئیسماعیلیپوور راگەیاندووە.

لە چەند مانگی رابردوودا چەندین کەسی تۆمەتبار بە سیخوڕی و هەروەها ناڕازییان و ئەندامانی تاقمێکی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لەسێدارە دراون.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان