مەودا میدیا-
پاریزگاری هەڵەبجە ئاشکرایکرد لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی بڕیاریانداوە بۆ ئەمساڵ رێورەسمە فەرمییەکان بۆ یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە رابگیرێن
نوخشە ناسیح، پاریزگاری هەڵەبجە رایگەیاند “لیژنەی باڵای 3/16، دوای هەڵسەنگاندنی دۆخەکە و بۆ پاراستنی هاوڵاتییان بڕیاریداوە بۆنە فەرمیی و کۆبوونەوە جەماوەرییەکان رابگیرێن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “خزمەتکردنی هەڵەبجە و ئاوەدانکردنەوەی شارەکە بە راستەقینەترین وەفا بۆ شەهیدان دەزانن و داوا لە میوانان و هاوڵاتییان دەکەن بە گیانێکی بەرپرسانەوە لەم بڕیارەیان تێبگەن”.
لای خۆیەوە کامەران مستەفا عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەڵەبجە رایگەیاند “بۆ ئەمساڵ یادەکە بە دانانی تاجە گوڵینە لەسەر مەزاری شەهیدان لەلایەن پارێزگارەوە بەناوی سەرجەم خەڵکی هەڵەبجە و بنەماڵەی شەهیدانەوە دادەنرێت و وەستان بۆ پێنج خولەک لە کاتژمێر 11:35 لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت”.
ب ح