مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نرخى دۆلار له بازاڕه‌كان به‌رزبووه‌وه، دواى ئه‌وه‌ى له دوو رۆژى رابردوو نرخه‌كه‌ى دابه‌زینی تۆماركرد.
ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نووسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر دینار به‌رزبووه‌و ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 100 دۆلار بۆ 166 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌وه”.
وتیشى “به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار په‌یوه‌ندیی به ئه‌و ناجێگیریه‌ى بازاڕ هه‌یه”.
كۆتایی هه‌فته‌ى رابردوو، حكومه‌تى عیراق نرخى دۆلارى له 132 هه‌زار دیناره‌وه بۆ 152 هه‌زار دینار به‌رزكرده‌وه و به‌هۆیه‌وه له بازاڕدا نرخه‌كه‌ى بۆ 169 هه‌زار به‌رزبووه و دواتریش دابه‌زینى كرد.
ع