مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى دابه‌شكردنى خۆراكى سلێمانى رایگه‌یاند، هه‌ر هاوڵاتییه‌ك بۆ پاره‌ى به‌شه‌خۆراك، پاره‌ى زیادی لێوه‌رگیرا، ئاگادارمان بكات.
كامه‌ران فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌رى دابه‌شكردنى خۆراك له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “بۆ ئه‌م مانگه كه به‌شه‌خۆراك دابه‌شكراوه، ته‌واوى بریكاره‌كان ئاگاداركراون بۆ هه‌ر كه‌سێك 1500 دینار وه‌ربگرن”.
وتیشى “هه‌ر بریكارێك له‌و بڕه پاره‌یه زیاترى وه‌رگرت، با ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌كان یان ناحییه و قائیمقام ئاگاداربكات و سزاى ده‌ده‌ین”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه بۆ ئه‌م مانگه‌ى به‌شه‌خۆراك به‌شێك له بریكاره‌كان له‌برى 1500 دینار، بۆ هه‌ر كه‌سێك 1750 تا 2000 دیناریان وه‌رگرتووه.
ع