مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى له سێ هه‌فته‌ى رابردوو، نرخى ته‌ماته له ناوخۆى هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو گرانبوو، نرخه‌كه‌ى به ته‌واوی هه‌رزانبووه‌ته‌وه.
كارمه‌ند ئه‌سعه‌د، له عه‌لوه‌ى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ته‌ماته‌یه‌كى زۆر هاتووه‌ته عه‌لوه‌ى سلێمانى و نرخه‌كه‌شى زۆر هه‌رزانبووه‌ته‌وه به‌راورد به سێ هه‌فته‌ى رابردوو”.
وتیشى “چه‌ند رۆژێكه ته‌ماته له عه‌لوه هه‌رزانه و یه‌ك كیلۆ له دوكان و شوێنه‌كان به 500 بۆ 750 دینار ده‌ست هاوڵاتیی ده‌گات”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ته‌ماته‌ى ناوچه‌كانى خوار و ناوه‌ڕاستى عیراق پێگه‌یشتووه و ته‌ماته‌یه‌كى زۆر هاتووه‌ته سنوره‌كه‌وه ئه‌وه‌ش هۆكارى هه‌رزانبوونى نرخه‌كه‌یه‌تى”.
سێ هه‌فته پێش ئێستا، به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى ته‌ماته و راگرتنى هه‌نارده له ئێرانه‌وه بۆ ناو هه‌رێم، نرخى یه‌ك كیلۆ ته‌ماته گه‌یشته 2500 دینار.
ع