تاڵیبان داوا گەڕانەوەی ئەمەریکا دەکات

مەودا میدیا-

رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمەریکی بڵآویکردەوە بەرپرسانی بزووتنەوەی تاڵیبان هەوڵێکی چڕوپڕیان بۆ رازیکردنی ئەمەریکا دەستپێکردووە تاوەکو جارێکی تر بگەڕێتەوە ئەفغانستان و پەیوەندییەکانیان ئاسایی بکەنەوە.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز رایگەیاند ” بزوتنەوەی تاڵیبان بە فەرمی داوایکردووە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە کابوڵ بکرێتەوە بە مەبەستی گەڕاندنەوەی پەیوەندییە فەرمییەکان بۆ دۆخی ئاسایی و هەوڵیشدەدات سەرنجی کۆمپانیا و سەرمایەدارانی ئەمەریکی رابکێشێت بۆ وەبەرهێنان لە سامانە سرووشتییەکانی ئەفغانستان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “واشنتۆن هێشتا بە تووندی دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانن، چونکە تاڵیبان لە رووی مافەکانی مرۆڤەوە پێشێلکاریی تووند ئەنجام دەدات بەتایبەت سیاسەتە تووندوتیژەکانی بەرانبەر ژنان”.

ئەوەشی خستەڕوو ” تائێستا هیچ وڵاتێکی زلهێزی جیهان بە فەرمی دانی بە حکومەتی تاڵیباندا نەناوە و واشنتۆن پێداگرە لەسەر ئەوەی کە هاوکاریی ئابووریی و سیاسی دەبێت مەرجدار بێت بە گۆڕانی بنەڕەتیی لە مامەڵەی بزووتنەوەی تاڵیبان لە ئەفغانساتن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان