مه‌ودا میدیا-
ئەمڕۆ ناوەندەكانی تۆماركردن لە شارەكانی حەسەكە و قامیشلۆ و دێرك و دەرباسییە له رۆژئاواى كوردستان، پێشوازییان لە هاوڵاتییانی كورد كرد، به‌مه‌به‌ستى پێدانى ره‌گه‌زنامه به كورده‌كان.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێك “ناوه‌ندی تۆماركردن له‌و شارانه، بەپێی فەرمانەكە كە لە ناوەڕاستی كانوونی دووەمی ئەمساڵ لە لایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتیی سوریا دەركرا، رێوشوێنەكانی سەرژمێریی 1962 لە حەسەكە هەڵوەشانده‌وە و رەگەزنامەی سوری بە هاوڵاتییانی كورد دەدرێت.
ئه‌و بڕیاره ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كە ناویان لە تۆماری باری شارستانیی تۆمار نەكراوە، لەگەڵ دابینكردنی تەواوی ماف و دیاریكردنی ئەركەكانیان.
جێبه‌جێكردنى ئه‌و بڕیاره‌ش له چوارچێوه‌ى ئه‌و رێككه‌وتنانه‌یه كه له‌ماوه‌ى رابردوو له نێوان ئیداره‌ى خۆسه‌ر و ئه‌حمه‌د شه‌رعى سه‌رۆكى كاتى سوریا كرا.
ع