كۆشنه‌ر له‌گه‌ڵ حه‌ماس كۆده‌بێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

بەپێی هه‌واڵێكى كه‌ناڵى سکای نیوز عەرەبی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، جارێد کوشنەر، نوێنەری واشنتۆن و زاوای دۆناڵد ترەمپى سەرۆکی ئەمه‌ریکا، لە میسر لەگەڵ شاندێکی حەماس بە سەرۆکایەتیی خەلیل ئەلحەیا کۆبووەوە.

سەرۆکایەتیی میسر رایگەیاند “عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر لە شاری ئەلعەلامین لە باکووری قاهیرە پێشوازی لە کوشنەر کرد، بۆ تاوتوێکردنی جێبەجێکردنی ۆێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، ئەم کۆبوونەوەیە دوای کۆبوونەوەی شاندێکی بزووتنەوەی حەماس و حەسەن رەشاد، بەرپرسی هەواڵگری میسری هات”.

دیداری نێوان سیسی و کوشنەر باس لە “پێشهاتەکانی پرسی فەلەستین کرا، جەختی لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی هەموو لایەنەکان کردەوە بەپێی رێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە، کە لە میانی لوتکەی ئاشتیی شەرم ئەلشێخ لە ئۆکتۆبەری 215 ئەنجامدرا”.

پێش ئەم کۆبوونەوەیە کۆبوونەوەی شاندێکی بزووتنەوەی حەماس بە سەرۆکایەتیی ئەلحەیە و رەشاد، لە ئەلعەلامین بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رێگاکانی پێشخستنی جێبەجێکردنی نەخشەڕێگاکە لە غەززە بەڕێوەچوو.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان