ئێران هەڕەشەی پیتاندنی یۆرانیۆم دەکات تا ئاستی چەک

مه‌ودا میدیا-

ئیبراهیم رەزایی، وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیd و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند “رەنگە تاران یۆرانیۆم تا 90% پیتاندن بکات، کە ئاستێکه‌ بە پلەی چەک دادەنرێت، ئەگەر جارێکی تر هێرش بکرێتە سەر ئەو وڵاتە”.

رەزایی لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی “دەوڵەمەندکردن تا 90 لەسەد رەنگە یەکێک بێت لەو بژاردانەی کە لەبەردەستی ئێراندایە لە ئەگەری هێرشێکی تردا، ئێمە لە پەرلەمان تاوتوێی ئەم بابەتە دەکەین”.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، قسە و باسێکی نوێیان لەسەر ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی تایبەت لە ناوخۆی ئێران بۆ وەرگرتنەوە یان دەستەبەرکردنی کەڵەکەبووی یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراوی ئێران لێکەوتەوە، ئەوەش لە کاتێکدا گفتوگۆکانی نێوان واشنتۆن و تاران وەستاون.

دۆناڵد ترەمپ رۆژی دووشەممە رایگەیاند “ئێران سەرەتا پێشنیاری کردووە کە ئەمه‌ریکا بە یاوەرییەوە ببات بۆ ئەو دامەزراوە ئەتۆمییە زیانلێکەوتووانە پێش ئەوەی پاشەکشە بکات و ئاماژەی بەوەشکرد، ئێرانییەکان پێیان وتووە دەبێت خۆتان بیبەن”.

سەرۆکی ئەمه‌ریکا پشتڕاستی کردەوە کە واشنتۆن بە وردیی چاودێریی ئەو شوێنە دەکات و هۆشداریشی دا کە ئەمه‌ریکا بە زۆر وەڵامی دەداتەوە بۆ هەر هەوڵێک بۆ نزیکبوونەوە لە کۆگای یۆرانیۆم.

لای خۆیەوە نەتانیاهۆ لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرنامەی “60خولەک” ڕاستەوخۆ قسەی کرد، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە چۆنیەتی لابردنی یۆرانیۆم لە ئێران، وتی ” كێ ده‌توانێت بچێته‌ ژووره‌وه‌و بیبات”.

ئاماژەی بەوەشکرد “ترەمپ خواستی خۆی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی لەو شێوەیەی پێ راگەیاندووە، بە شێوەیەکی کردەیی ئەگەری دەزانێت، بەبێ ئەوەی وردەکاربی زیاتر سەبارەت بە سروشتی ئۆپەراسیۆنەکە یان کاتی ئەگەری ئاشکرا بکات”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان