چاره‌سه‌رى كێشه‌ى مووچه‌و داهاتى نانه‌وتیی كراوه‌

مه‌ودا میدیا-

میدیایی پارتی بڵاویکردەوە، لیژنەیەکی هاوبەش لە هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێمى کوردستان و عیراق پێکهێنراوە، وردبینی لە داهات و خەرجییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن، پلانەکە وایە داهاتی نانەوتی کوردستان چەند بوو سەدا 50ی بۆ بەغدا بنێردرێت.

به‌پێى میدیاكه‌ى نزیك له‌ پارتى، وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی کوردستان تەواو بووە و هیچ کێشەیەکی نییە. میزان مراجەعە، راپۆرتی خەرجی و داهاتەکانی مانگی رابردووی حکومەتی کوردستان وردبینی بۆ کراوە و ئەویش پەسەندکراوە.

مەترسی هەبوو ئەم مانگە کێشەی گەورە بۆ مووچە دروست بێت ئەگەر حکومەتی عیراق هاوشێوەی مانگی رابردوو پێداگربێت لەسەر ناردنی 120ملیارەکە.

بەپێی زانیارییەکان، بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە لێکنزیبوونەوەی باش لەنێوان هەردوو حکومەتی کوردستان و عیراق هەیە بۆ ئەوەی بەغدا نەرمی بنوێنێت لە ناردنی 120 ملیارەکە و دۆخی ئابووریی هەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگرێت.

ئه‌گه‌ر داهاتی مانگی شەشی کوردستان 110 ملیار دیناربوو، دەبێت لە هەولێرەوە 55 ملیاری بۆ بەغدا بنێردرێت، ئەگەر پارەکەش دەستبەجێ ئامادە نەبوو، بەغدا مەقاسە بەکاردەهێنێت و راستەوخۆ لە پارەی مووچە 55 ملیاری دەگێڕێتەوە، ئینجا حکومەتی کوردستان خۆی لێرە 55 ملیارەکە دەخاتەوە سەر پارەی مووچە و کورتهێنانەکە پڕدەکاتەوە. پرۆسەکە پێویستی بە هاتنی شاند و کۆبوونەوە نییە، ئەم رۆتینانە لادراون.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان