ترەمپ: رەنگە گورزێک لە ئێران بوەشێنم

مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەمەریکا لەمیانی بانگەشەی پارتەکەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی لە ویلایەتی ئایۆوا ئاشکرایکرد رەنگە گورزێک لە ئێران بوەشێنێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “رەنگە ناچار بێت گورزێکی کوشندە لە ئێران بوەشێنێت، بەبێ ئەوەی وادەی هێرشەکە دیاری بکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هۆکاری ئەوەی تا ئێستا کۆتاییان بە ئێران نەهێناوە، دەیەوێت نەرم بێت، هەوڵدەدات گیانی دەیان کەسی بێتاوان رزگار بکات ئەگەر بۆی بکرێت”.

ئەم لێدوانەی ترەمپ لە کاتێکدایە، قەتەر و پاکستان هەوڵەکانی خۆیان وەک نێوەندگیر بۆ رێککەوتن و دوورکەوتنەوە لە جەنگ و ئاڵۆزییەکان لەنێوان ئەمەریکا و ئێران چڕکردووەتەوە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان