مه‌ودا میدیا-
ئاژانسى سى بى ئێس ئه‌مه‌ریكى بڵاویكردووه‌ته‌وه، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، بنیامین ناتانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیلى له باره‌ى هێرشكردنه سه‌ر ئێران دڵنیاكردووه‌ته‌وه.
ئاژانسه‌كه له زارى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى بڵاویكردووه‌ته‌وه “دۆناڵد ترەمپ به ناتانیاهۆى راگه‌یاندووه ئەگەر لەگەڵ ئێران نەگەیشتینە رێککەوتن، پشتیوانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بەرنامەی مووشەکی بالیستیی ئێران دەکەین”.
ئه‌و قسانه‌ى له چوارچێوه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى چوارشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو بووه له كاتى كۆبوونه‌وه‌ى تره‌مپ و ناتانیاهۆ له كۆشكى سپى ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، هه‌ینى رابردووتر ئێران و ئه‌مه‌ریكا له مه‌سقه‌تى پایته‌ختى عومان دانویستانى راسته‌وخۆیان ئه‌نجامدا.
ع