مه‌ودا میدیا-
بڕیاره سبه‌ینێ سێشه‌ممه، قۆناغى یه‌كه‌مى یه‌كگرتنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونى هاوپه‌یمانان به‌ڕێوه‌بچێت.
سبه‌ینێ یەکەمین قۆناغی پرۆسەی یەکگرتنەوەی فەرماندەیی دەڤەری یەک و دووی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەبچێت، پرۆسەکەش بە ئامادەبوونی هێزەکانی هاوپەیمانان دەبێت و هەنگاوێکە بۆ رێکخستنەوەی هێزەکان.
له ماوه‌ى رابردوو چه‌ندین لیوا له چوارچێوه‌ى یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه تێكه‌ڵكراون و یه‌كیان گرتووه‌ته‌وه، له چوارچێوه‌ى یه‌كخستنى هێزێكى نیشتمانی.
موقه‌ده‌م سه‌ردار، پێشمه‌رگه‌ى دێرین به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه هه‌نگاوێكى گرنگه، هه‌رێمى كوردستان پێویستیی به هێزێكى یه‌كگرتووى نیشتمانییه كه راسته‌وخۆ فه‌رمان له سه‌رۆكى هه‌رێم وه‌ربگرێت نه‌ك له لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه ئاراسته بكرێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “له ماوه‌ى چه‌ندین ساڵى رابردوو هێزى هاوپه‌یمانان فشاریان له هه‌رێم و هه‌ردوو حزب كردووه بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، به‌ڵام پرۆسه‌كه وه‌ك پێویست نه‌بووه”.
ع