مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى نه‌بوونى به‌نزین و گاز، دابنیكردنى ئاوى ته‌نكه‌ر بۆ چه‌ند گه‌ڕه‌كێك راگیرا، ئاوى سلێمانى رایگه‌یاند، كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ركردووه.
ماوه‌ى دوو رۆژه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌نزین و گاز بۆ تهنكهرهكانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی ئاوى سلێمانى دابیننهكرا، به‌هۆیه‌وه ئاو بۆ چه‌ند گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى سلێمانى رایگرا.
ئامانج جه‌لال، وته‌بێژى ئاوى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “كێشه‌یه‌ك بۆ تهنكهرهكانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دروستبوو كه ئاو بۆ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى شارى سلێمانى دابین ده‌كه‌ن”.
وتیشى “كێشه‌كه په‌یوه‌ندیی سوتەمەنیی هه‌بوو بۆ تەنکەرەکانی ئاو و له ئێستادا بۆیان دابینکراوە سبه‌ینێ دووشه‌ممه، دەست دەکەنەوە بەدابەشکردنی ئاو بۆ ئەو گەڕەکانەی کە لە تانکەری بەڕێوەبەرایەتیمان ئاو وەردەگرن”.
ع